چۆن خۆت لەنەخۆشی سیل دەپارێزیت؟

تەندروستی

10/04/2019‌ 1092 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەخۆشی سیل یەكێك لەو نەخۆشییە باوانەی لە زۆربەی وڵاتانی دونیا هەیەو كە بەپێی ئامارە نافەرمییەكان ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن كەس توشی ئەو نەخۆش دەبن.

لەگرنگترین نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە ئەمانەن:

-بوونی كۆكەیەكی زۆرو بەردەوام پێویستە سەردانی پزیشك بكات لە كورترین ماوەدا.

- پێویستە ئەو كەسەی كۆكەی گرتووە لەكاتی بوونی كۆكە دەستەسڕ بگرن بەدەمیانەوە، بۆئەوەی ڕێگەبگرن لەبڵاوبونەوەی نەخۆشیەكانی سنگ و هەناسە.

3- پێویستە شوێنی  نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان هەمیشە هەواگۆڕكێی هەبێت و تادەتوانرێت پەنجەرە كراوە بێت.

4- بوونی ئامێری هەواگۆڕكێ لەهۆڵ و ژوور و شوێنە گشتیەكان.
س.هـ