هەدەپە: دەستەی هەڵبژاردنەكان توركیا رووبەرووی كێشەو ئاڵۆزی دەكاتەوە

کوردستان

10/04/2019‌ 1481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوسەرۆكی هەدەپە رەخنەی توند لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكان دەگرێت و دەڵێت: توركیا رووبەڕووی كێشەی یاسایی بووەتەوە.



سەزای تەمەلی هاوسەرۆكی هەدەپە لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، توركیا رووبەڕووی كێشەی یاسایی بووەتەوەو دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكان هۆكاری تێكچوونی بارودۆخی توركیا دەبێت، چونكە خۆی بەرپرسە لە رانەگەیاندنی ئەنجامەكان.

تەمەلی ئاماژەی پێكرد، داوای لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكان كردووه،‌ پابەندی دەستوور بن و پێچەوانەی یاسا مامەڵە نەكەن، چونكە بەوتەی خۆی پێشێلكردنی یاسا دۆخی توركیا تێكدەدات.


هاوسەرۆكی هەدەپە جەختیكردەوە، دەستەی هەڵبژاردن یاساكانی خۆشی ناخوێنێتەوە و لەبەرژەوەندی ئەكەپە ئەنجامەكانی دواخستووە.

س.هـ

بەپەلە