شارپرێس
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپاتی لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی چامپۆنس لیگ توانی سەركەوتنی بەسەر مانچستەر یونایتد دا بەدەستهێنا.
لە قۆناغەی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای یانە ئینە ئینگلیزییەكە رووبەروی یەكتر بوونەوە.
لە یارییەكی ئاستبەرزدا هەردوویانە چەندین هەلی گۆڵكردنیان لەدەستداو لەدەقەی 12 یاریزانی مانچستەر یونایتد لۆك شۆ بە هەڵە گۆڵێكی لەخۆیان تۆمار كرد.
گێمی دووەمیش كە گێمی راهێنەرانە یارییەكە بەو ئاستەی خۆی بەردەوام بوو، بەڵام هیچ گۆڵێكی تری تێدا تۆمار نەكراو یارییەكە بەو ئەنجامە لەبەرژەوەندی یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی هات.
بڕیارە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو هەردوویانەكە لە یاریگای كامپنیۆ یاری گەڕانەوە ئەنجام بدەن بەدۆڕانی هەر یەكێكیان خولەكە جێدەهێڵێت.
س.هـ