میسی ئوتێلێك لەئیسپانیا دەكرێت

وەرزش

11/04/2019‌ 597 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خاوەندارییەتی زنجیرە ئوتێلەكانی "ئێم ئەی ئێم" لەدورگەی مایۆركا لەئیسپانیا كرا بەناوی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

میسی ئوتێلی "فۆنا مایوركا"ی لەشاری سیۆتی گەشتیاری كڕیوە، كە راستەوخۆ لەسەر دەریایەو تەنیا 50 مەتر لێیەوە دوورە.

ئوتێلەكە 98 ژوورەو هۆڵی وەرزشی‌و چێشتخانەو رێستۆرانت‌و خواردنی تایبەتی دەریایی تێدایە، كە ساڵانە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار رووی تێدەكەن.

پێشتر میسی ئوتێلەكانی سیدجیس لەهەرێمی بەرشەلۆنەو ئیبیسای لەناوچەی بلیار لەئیسپانیا كڕبوو.

هـ ـ ح