شارپرێس:
لیكۆڵینەوەیەكی نوێ سەرنجی ئەوەی داوە، كە ئەو ژنانەی بەشداری پێشبڕكێكانی وەرزشی "پێشبڕكێی ئۆتۆمبیل" دەكەن ، بەهۆی ئەو توانا بۆماوەییەی هەیانە لەپیاوان باشتر دەتوانن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی ناخۆش بكەن .
توێژەران دەڵێن بە راهێنان و شارەزایی گونجاو ژنان دەتوانن لە پیاوان باشتر مامەلە لەگەڵ هەموو بارودۆخێكی شۆفێری بكەن .
بەڵام گومانەكە لەسەر جیاوازی توانای جەستەیییە بۆ ماوەیەكی درێژ ، وەك ئەوەی تاجەند ژنان لەپشت سووكانەوە دەتوانن بەرگەی بارودۆخە سەختەكان بگرن .
لەو بارەیەوە ، تویژەرانی زانكۆی ویلایەتی میشیگان لەێكۆڵینەوەیان لەسەر ٦ كەس ، ٣ پیاو و ٣ ژن كرد ، بۆ زانینی ئەوەی بزانرێت چی جیاوازییەك لەنێوان ئەو دوو رەگەزە هەیە.
هەڵسەنگاندن بۆ پێشبڕكێی ئەو دوو گرووپە كرا لەرووی لیخورینی ئۆتۆمبێلی سەرداپۆشراو و ئۆتۆمبێلی سەركراوە ، دەركەوت كە توانای جەستەیی هەردوو رەگەز وەكو یەك وابوو .
توێژەران شیكردنەوەیان بۆ تێكرای لیدانی دڵ و هەناسەدان و پلەی گەرمیی پێست و ئەو شەكەتییەی بەهۆی گەرمییەوە درووست دەبێت كرد.
دیڤید فیرگسۆن كە مامۆستای یاریدەدەرە و ١٥ ساڵە لێكۆڵینەوەی لە فسیۆلۆجیای ئەو شۆفێرانە كردووە كە پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل دەكەن دەڵێت " بۆچوونێكی هەڵە بڵاوبۆتەوە كە دەڵێت ئەگەری هەیە ژنان زووتر ماندوو ببن ، بەوەش ببن بە مەترسی بۆسەر شۆفیرەكانی تر ، بەڵام بەگوێرەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانمان دەتوانین بڵێین ئەوە راست نییە .
لێكۆڵینەوەكەش لە گۆڤاری" پزیشكی و زانستەكان لە وەرزش و راهینانەكاندا" بڵاوكراوەتەوە .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی