وێنە.. لەدایكبوونی یەكەم منداڵ لەمنداڵدانی رۆبۆتێكەوە

جیهان

11/04/2019‌ 1200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی سویدی بوو بەدایكی منداڵێك، دوای ئەوەی بەنەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو منداڵدانێكی رۆبۆتی بۆ دروستكرا.

ئەو ژنە ناوی ئاشكرانەكراوەو كێشی ئەو منداڵەی، كە لەمنداڵدانە رۆبۆتییەكەی لەدایكبووە 2.9 كیلۆگرام بووەو دوای 36 هەفتە بەنەشتەرگەریش منداڵەكەی لەدایكبووە.

جاری یەكەمە لەسەر ئاستی جیهان منداڵدانی رۆبۆتی بۆ ژنێك دەچێنرێت، كە لەساڵی 2017وە لەو بوارە پزیشكە سویدییەكان كار دەكەن.

تائێستا 15 منداڵ لەجیهاندا لەمنداڵدانی چێنراو لەدایكبوون، كە نۆیان لەسوید بووەو ئەوانی تریش لە ئەمریكاو بەرازیل‌و سربیاو هند بوون.

هـ ـ ح