زەیدان یەكەم گرێبەسی ریاڵ مەدرید یەكلادەكاتەوە

وەرزش

11/04/2019‌ 655 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، سوورە لەسەر كڕینی ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی.

لەو چوارچێوەیە، یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بەگفتوگۆكان لەگەڵ ئەو یاریزانە بەلجیكییەو ئیدارەی یانەی چیڵسی كردووە.

بەپێی سەرچاوەكان، ریاڵ مەدریدو چیڵسی نزیكن لەرێككەوتن‌و ئیدین هازاردیش رازییە بەچوونی بۆ یانە مەدریدییەكە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، گرێبەستی ئەو یاریزانە بەلجیكییە كۆتایی هاتووەو تەنیا ئەوە ماوە بەفەرمی ئەوە رابگەیەنرێت.

هـ ـ ح