ئێران لەبواری ئەندازیاری كارەبایی‌و ئەلیكترۆنی پلەی یەكەمی لەناوچەكە هەیە

sharpress.net

558 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/04/2019‌

شارپرێس:
بەگوێرەی پۆلێنبەندی زانستی سایمگۆ، لەبواری بەرهەمە زانستییەكانی لقی ئەندازیاری كارەبایی‌و ئەلیكترۆنی،  لەناو وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیادا  ئێران لەریزبەندی یەكەمدایە .

دوای ئێران بەجیاوازییەكی زۆر توركیا لە پلەی دووەمدایە ، دواتر سعودیە ، میسر ، ئیسرائیل ، ئیمارات ، قەتەر ، عێراق ، لوبنان ، عوممان ، كوێت ، فەلەستین ، یەمەن ، سوریا و بەحرەین دێت .

ئەو داتا و ئامارانەی گۆڤاری SCImago Journal & Country Rank  بڵاویكردوونەتەوە دەردەكەوێت، كە ئێران بەبڵاوكردنەوەی 4698 لێكۆڵینەوەی زانستی لە بواری ئەندازیاری كارەبایی و ئەلیكترۆنی لە پلەی یەكەمدایە ، دوای ئەو توركیا دێت كە ٢١٩١ لێكۆڵینەوەی زاسنتی بڵاوكردۆتەوە .

لە لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیری تردا دەردەكەوێت، كە لەبواری بەرهەمە زانستییەكانی بواری ئەندازیاری كارەبایی و ئەلیكترۆنی لەنێوان ١٥٥ وڵاتدا ، ئێران پلەی ١٢ یەمینی هەیە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved