پۆلیسی ھۆڵەندی زیاتر لە ١٠٠ ھاندەری یوڤانتۆسی دەستگیركردووە

sharpress.net

389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/04/2019‌

شارپرێس:
پێش دەشتپێكردنی یارییەكەی نێوان یانە ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی و ئەیاكس ئەمستردامی ھۆڵەندی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، پۆلیسی ھۆڵەندی زیاتر لە ١٠٠ ھاندەری یانە ئیتاڵییەكەی دەستگیركرد.

ھەروەھا پۆلیس چەند ھاندەرێكی یانە ی ئەیاكسیشی دەستگیركرد و بەئاوپڕژێن بڵاوەی بە ھاندەرانی ھەردوو یانەكە كرد.

پۆلیسی ئەمستردام ڕایگەیاند كە ئاوپڕژێنەكە تەنھا بۆ كوژاندنەوەی یارییە ئاگرینییەكانی ھاندەرانی ئەیاكس بووە كە لەبەردەم یاریگای یانەكەیان كۆببونەوە.

پۆلیسی ھۆڵەندی پێشتر ڕایگەیاندبوو كە ڕێگە بە ھاندەرانی ھیچ كام لەو دوو یانەیە نادا بە بەكارھێنان و داگیرساندنی یارییە ئاگرینییەكان لەدەرەوەی یاریگادا لەپێش دەستپێكردنی یارییەكە.

پۆلیسی ھۆڵەندی ڕاشیگەیاند، بەھاوبەشی و ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی ئیتاڵی  دوو گرووپی جیاوازی لە ھاندەرانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەستگیركردووە، كە گرووپی یەكەمیان ٤٦ كەس بوون و لە وێستگەیەكی میترۆی نزیك یاریگای یانەی ئەیاكس دەستگیركردووە و ھەروەھا گرووپی دووەمیش لەنزیك یاریگاكە دەستگیركردووە ، چونكە ھەردوو گرووپكە یاری ئاگرین و دار و سپڕای توونییان پێبووە. 

ھەروەھا پۆلیسی ھۆڵەندی ھەندێك وێنەی ئەو ماددانەی  لەسەر وێبسایتی خۆی بڵاوكردەوە كە دەستی بەسرداگرتوون .

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved