دوو گەنج خۆیان رادەستی هێزەکانى ئاسایشی سلێمانی کرد

کوردستان

11/04/2019‌ 1316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەو دوو گەنجەى لە سلێمانى باوکیان کوشت خۆیان رادەستی هێزەکانى ئاسایشی سلێمانی کرد.


لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ک، ا، ف) و گ، ا، ف) خۆیان رادەستی ئاسایشی سلێمانی کرد.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەى بەوەکرد، گەنجێکیان لەدایکبووی ساڵی 1998 و ئەوی دیکەش لەدایکبووی ساڵی 2001ـیە، هەردووکیشیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

بەپێی راگەیێنداوەکەى ئاسایشى سلێمانى دوو گەنجەکە گوتویانە لەسەر کێشەی کۆمەڵاتی باوکیان کوشتووە.

 

دوێنێ چوار شەممە کەسێک بەناوی (ا، ف، ح) لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی لەلایەن کوڕەکانییەوە بە چەقۆ کوژرا. 

س.هـ