پەرلەمانتارێکى عێراق: ئەو پارەیەى بەغدا بۆ هەرێم ناردویەتى بەشی زیاتر لە چوار موچە دەکات

عیراق

11/04/2019‌ 1821 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق موچەی بێ باشەکەوتی مانگی (۱، ۲، ۳) ناردوە، بەبێ ئەوەی یەک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان تەسلیم کرابێت.

 

غالب محەمەد ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق موچەی بێ باشەکەوتی مانگی (۱، ۲، ۳) ناردوە، بەبێ ئەوەی یەک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان تەسلیم کرابێت، کەوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی سێ مانگی بەبێ پاشەکەوت وەرگرتوە بەپێی نوسراوی ژمارە (٥۲۷۰) لە بەرواری (10_3_2019) دەرچوەو، کەدەکاتە زیاتر لە (یەک تریلیۆن و سێ سەدو شەست و یەک ملیار دینار).

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەم هەفتەیە موچەی چوارمانگی پێشمەرگە وەردەگرێت لەعێراق کەحسابم نەکردوە و ڕۆژانە (450) هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت کە داهاتەکەی دەکاتە زیاتر لە دوو تریلۆن دینارو داهاتی ناوخۆی هەرێم دەکاتە (450) ملیار دینارلە سێ مانگدا، کەواتە کۆی داهاتی هەرێمی کوردستان لەماوەی سێ مانگی ئەم ساڵدا دەکاتە (سێ تریلیۆن و هەشسەدو یانزە ملیار) دینار ئەمەش بەشی زیاتر چوار موچەی بێ پاشەکەوتی هەرێمی کوردستان دەکات بەشێکیشی دەمێنێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە لە راگەیەنراوێکدا باسى لەوەشکردوە، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی دوو موچەی پاشەکەوتیان پێداوەو یەک موچەی بێ پاشەکەوت، بۆیە بەوتەى خۆى بەرپرسانی هەرێم نەک هەرناتوانن وەک فەرمان بەرێک موچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دابەش بکەن، بەڵکو وەک فەرمانەرێکی گەندەڵی عێراق موچەی خەڵکی هەرێم دەدزن.

غالب محەمەد دەشڵێت،بەرپرسانی هەرێم هەمو پارەی عێراق بخرێته بەردەستیان هەردزی لەموچەی فەرمانبەران دەکەن،ئێستا لەبری ئەوەی موچەی فەرمانبەران بێ پاشەکەوت و لەکاتی خۆیدا بدەن، دەڵێن حکومەتی عێراق بەرپرسە لەپاشەکەوت، ناڵێن ئێمە پارە لەحکومەتی عێراق وەردەگرین بەناوی موچە، بەڵام بەشێکی زۆری بەناوی قەرزو شتیتروە خۆمان نوقمی دەکەین.

س.هـ