پۆگبا لەریاڵ مەدرید نزیک دەبێتەوە

وەرزش

11/04/2019‌ 951 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەکانى ئینگلتەرا بڵاویان کردەوە کە پۆل پۆگبای یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد دەیەوێت ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

 

رۆژنامەکان باسیان لەوە کردوە پۆگبا لە وەرزى داهاتوو دەیەوێت پەیوەندى بە یانەى ریاڵ مەدریدەوە بکات و بۆ ئەو مەبەستەش لە یانەیە نزیک بووەتەوە.

 

لەلایەکى ترەوە پۆگبا لەدواى یاریەکەیان لەگەڵ بەرشەلۆنەى ئیسپانى رایگەیاند، هەموو یاریزانێک خەون بەوەوە دەبینێت بەرامبەر بەرشەلۆنە یارى بکات ئەوەش لە وەڵامى پرسیارێکدا بوو کە ئایا دەچێتە یانەى شاهانە یان نا.

س.هـ