كیم كارداشیان دەیەوێت لەماوەی3 ساڵدا پیشەكەی بگۆڕێت

sharpress.net

373 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/04/2019‌

شارپرێس:
كیم كارداشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمەریكی باسی لەوە كردووە، كە دەیەوێت لەماوەی 3 ساڵی داهاتوودا پیشەكەی بگۆڕێت .

كارداشیان بە گۆڤاری "فۆگ"ی ئەمەریكی راگەیاندووە، بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ نووسینگەیەكی پاریزەرایەتی راهێنان لەسەر پیشەی پاریزەرایەتی كار دەكات ، بەو ئومێدەی بتوانێت ساڵی ٢٠٢٢ ببێتە پاریزەر.

كارداشیانی تەمەن ٣٨ ساڵ ، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو چاوی كەوت بەدۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا ، توانی بروای پێبهێنێت بەوەی ماری جۆنسۆن ئازاد بكات، كە ٢٢ ساڵی لە گرتووخانەدا بەسەر بردووە ، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵی ١٩٩٦ بەتۆمەتی ماددە هۆشبەرەكان بەزیندانی هەتا هەتایی سزا درا.

ئەوە سەركەوتنەی كارداشیان لە ئازادكردنی جۆنسۆن ئیلهامی ئەوەی بەكارداشیان بەخشیوە، كە روو لە كاری پارێزەرایەتی بكات .

كارداشیان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە دەزانێت هەڵبژاردنی پیشەیەكی نوێ شتێكە دەبێت زۆر بیری لێبكەیتەوە ، بەڵام "من هەمیشە دەمەوێت زیاتر هەوڵ بدەم ، دەشمەوێت لەپێناوی ئەو كەسانەدا شەڕ بكەم حەقی كۆمەڵگایان داوە ، دەشمەوێت شەڕ بۆ باشكردنی رەوشی سیستەمی دادوەری بكەم ، ئەوەش شتێكە دەبیت زیاتر لەبارەی یاساوە بزانم" .

وەك بەشێكیش لە راهێنانە پیشەییەكەی ، كارداشیان دەبێت هەفتانە ١٦ سەعات بخوێنێت ، ئەوەش لەژێر سەرپەرشتی مامۆستاكانیدا ، كە دوو پاریزەرن ئەوانیش جیسیكا جاكسۆن و ئیرین هانی.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved