جۆهانسۆن بەهۆی پەلاماردانی لەلایەن وێنەگرانەوە پەنا دەباتە بەر پۆلیس

sharpress.net

418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/04/2019‌

شارپرێس:
سكارلێت جۆهانسۆنی ئەستێرەی هۆڵیود ئەكتەری ناسراوی ئەمەریكی ، دوای ئەوەی لەلایەن (وێنەگرانی پاپاراتزییەوە )رووبەرووی هێرش و پەلاماردان بۆوە پەنای بردە بەر پۆلیس و لەلای بەشی پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس سكاڵای تۆمار كرد.

بەگوێرەی پێگەی " Fox News"ی ئەمەریكی ، ئەو رووداوە كاتێك بووە كە جۆهانسۆن دوای ئەوەی لە بەرنامەی Jimmy Kimmel Live" دەركەوتووە ، لەلایەن وێنەگرانی پاپاراتزییەوە  راوەدوونراوە بەئامانجی ئەوەی وێنەی ئەو ئەكتەرەیان دەست بكەوێت .

وتەبێژی پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس باسی لەوە كردووە كە لەو كاتەی ئەكتەری ئەمەریكی سكارلێت جۆهانسۆن لە ستۆدیۆی جیمی كیمیڵ هاتۆتە دەرەوە ، لەوكاتەدا لەلایەن كۆمەڵێكی زۆر لە وێنەگرانەوە دەوری دراوە ، بەجۆرێك توانیویانە بەسەر پاسەوانە تایبەتییەكەیدا زاڵ بن ، ئەوەش وای لە جۆهانسۆن كردووە پەنا بەرێتە بەر پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبكەن ، چونكە تووشی ترس و لەرزێكی زۆر بووە .

فۆكس نیوز لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە جۆهانسۆن لەلایەن وێنەگرانەوە رووبەرووی لێدان بۆتەوە ، هەر لەبەر ئەوە پەنای بردۆتە بەر پۆلیس تا لە رووداوەكە ئاگاداریان بكاتەوە .

هەروەك راپۆترەكە دەڵێت: كە جۆهانسۆن تووشی هیچ پیكانێك نەبووە و هیچ راپۆرتێكیشی نەداوە بە پۆلیس كە باس لەوە بكات كە باس لە پێكانی بكات .

جۆهانسۆن لەگەڵ پاڵەوانەكانی فلیمی Avengers: Endgame""  میوانی بەرنامەی Jimmy Kimmel Live   بووە بۆ ڕیلامكردن بۆ فلیمەكە ، كە وابریارە لە ٢٦ی نیسان لە شاشەكانی سینەماوە نمایش بكرێت .

پاپاراتزی بەو وێنەگرانە دەوترێت، كە بەدوای كەسایەتییە بەناوبانگەكان دەكەون لە شوێنیكەوە بۆ شوێنێكی تر  بەئامانجی ئەوەی وێنەیەكیان دەست بكەوێت و دواتر بە پارەیەكی زۆر بەو پێگە و گۆڤار و رۆژنامانەی بفرۆشن كە گرنگی بەو كەسایەتییە ناودارانە دەدەن . 

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved