شارپرێس:
پیاوی خاوەنكاری نایجیری ئەلیكۆ دانگۆتی ، كە بە دەوڵەمەندترین كەسی كیشوەری ئەفریقیا دادەنرێت ، هەستاوە بەراكێشانی ١٠ ملیۆن دۆلار لە هەژمارە بانكییەكەی تەنیا بۆ ئەوەی سەیری پارەكە بكات .
بەگوێرەی گۆڤاری " فۆربس" دانگۆتی لە ساڵی ٢٠١٤ لە ریزبەندی ٢٣ یەمین دەوڵەمەندی جیهاندا بووە و كۆی سامانەكەی ١٠،٦ ملیار دۆلار بووە .
دانگۆتی وتوویەتی: كاتێك پرۆژەیەك رادەگەیەنێت بەردەوام چاوت لەوەیە ملیۆنێك دۆلارت دەست بكەوێت ، بەڵام من دوای نزیكەی ساڵێك زانیم، كە خاوەنی ١٢ ملیۆن دۆلارم ".
ئەو خاوەن كارە ئەفریقییە درێژەی دەداتێ و دەشڵێت: "وام گومان دەبرد، كە ئەو بڕە پارەیە تەنیا مەرەكەبی سەر كاغەزە ، بۆیە بۆ تاقیكردنەوە ئەوەی داخۆ هەر بەراستی من خاوەنی ئەو برە پارەیەم روومكردە بانك و ١٠ ملیۆن دۆلارم لەهەژمارەكەم راكێشا".
هەروەها دەڵێت: بەخۆ و بە پارەكەمەوە رۆیشتمەوە بۆ ماڵەوە ، پارەكەم لەناو سندووقی سەیارەكەمدا دانابوو ، كە گەیشتمەوە بۆ ماڵەوە كردمەوە و سەیرم كرد و وتم بەڵێ ئێستا بروا دەكەم من خاوەنی ئەو پارەیەم ".
دانگۆتی شەوەش دەڵێت: بۆ رۆژی دوایی پارەكەم گەراندەوە بۆ بانك.
وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی
.