ئەگەری بوونی ژیانی لێدەكرێت.. دۆزینەوەی هەسارەیەك لەدەرەوەی كۆمەڵەی خۆر

sharpress.net

908 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/04/2019‌

شارپرێس:
زانایان لەدەرەوەی كۆمەڵەی خۆر هەسارەیەكیان دۆزیوەتەوە، ١٣ جار لەهەسارەی موشتەری گەورەترە، كە ئەمەیان گەورەترین هەسارەی كۆمەڵەی خۆرە .

زانایان لە دامەزراوەی ساوپالۆ  بۆ لیكۆڵینەوە لەرێگای بەكارهێنانی تەلسكۆبی ئاسمانی كۆبڵر سەر بە ناسا ئەو هەسارەیان دۆزیوەتەوە.

لیۆناردۆ ئەندرای دی ئەلمیدا، كە سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: تاراددەیەكی زۆر لەوەدا سەركەوتوو بووین كە بەڵگەی بەهێز لەسەر  بوونی هەسارەیەكی  زەبەلاح كە لەدەرەوەی كۆمەڵەی خۆردا  بەدەست بخەین ".

هەسارە زەبەلاحەكە بەشێكە لە سیستەمی دووانەیی، كە ناسراوە بە  "KIC 10544976، و  سەر بە دوو ئەستێرەیە ، یەكێكیان مردووە و یەكێكیان زیندووە .

لەگەڵ ئەوەی زانایان لەوە دڵنیان كە هەسارەكە لەوێ هەیە ، بەڵام هێشتا ئەوە روون نییە كە چۆن درووست بووە .

یەكێك لە بیردۆزەكان دەڵێت پێش ملیاران ساڵ لەگەڵ درووستبوونی دوو ئەستیرەكە ئەویش درووست بووە ، بەڵام بیردۆزێكی تر دەڵێت لە غازی ئەستێرە مردووەكە درووست بووە .

تیمی لیكۆڵینەوەكە ئومێدیان بەوە هەیە كە لەڕێگای تەلسكۆبەكانی ترەوە زانیاری تەواویان دەست بكەوێت و لەو حاڵی ببن كە كام لەو بیردۆزانە راستن.

ئەلمیدا باسی لەوە كردووە كە تەلسكۆبی Giant Magellan توانای ئەوەمان دەداتێ كە لەسەر چۆنیتی درووست بوون و گەشەكردنی هەندێ ژینگەی نامۆ لەسەر هەسارەكە و ئەگەری ئەوەی كە ئایا ژیان لەسەر هەسارەكە هەیە یان نا وەڵامی گرنگمان دەست بكەوێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved