شارپرێس:
زانا شوێنەوارناسەكان باسیان لەوە كردووە، كە توانیویانە لە دورگەی لۆزۆنی فیلیپین لاشەی مرۆڤێكی دێرین بدۆزنەوە، كە سەر بە جۆرێك لە مرۆڤە پێشتر ناسراو نەبووە .
پێگەی "Nature" بە پشت بەستن بە راپۆرتی زانا شوێنەوارناسەكان بڵاویكردووەتەوە، دواتر تایبەتمەنییەكانی مرۆڤە سەرەتاییەكان و رەگەزی هۆمۆ كۆدەكرێنەوە .
زاناكان ئەو جۆرە نوێیەیان ناوناوە "Homo luzonensis" ، واش پێشبینی دەكرێت ئەو جۆرە كۆنەی مرۆڤ ٥٠ بۆ ٦٧ هەزار ساڵ پێش ئێستا لەدوورگەكانی فلیپین ژیابن .
زاناكان ئەو جۆرەی مرۆڤیان لەڕێگای لێكۆڵینەوە لە پاشماوەی ٧ ددان و ٦ ئێسكەوە دیاری كردووە ، زاناكانیش سەرنجی ئەوەیان داوە كە ئێسكی قاچە دۆزراوەكە زۆر لە ئۆسترالۆبیسین دەچێت لەوەی لە مرۆڤی نوێ بچێت .
هەروەك شێوەی ددانەكان لای مرۆڤی "Homo luzonensis" زیاتر لە ددانی "Homo sapiens". دەچێت .
وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی