یەكەم كەشتی ئاسمانی ئیسرائیلی لەسەر مانگ تێكدەشكێت

sharpress.net

942 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/04/2019‌

شارپرێس: 
عوفیر جندڵمان وتەبێژ بەناوی نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیری ئیسرائیل بە میدیای عەرەبی راگەیاندووە، كەشتی ئاسمانی ئیسرائیلی "بیریشیت" نەیتوانیوە لەسەر مانگ بنیشێتەوە.

هەروەها جندڵمان لە تویتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەهۆی نەتوانینی نیشتنەوەی كەشتییە ئیسرائیلییەكە لەسەر مانگ داخ و پەژارەی خۆی دەربڕیوە.

لەهەمان كاتدا وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر چەند وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە نزیك بووە لەوەی كەشتی ئاسمانی ئیسرائیلی لەسەر مانگ بنیشێتەوە .

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەو پێگەیەی خۆی، كە ناسراوە بە " ئیسرائیل بە عەرەبی دەدوێت " باسی لەوە كردووە ئەو یەكەم وێنەی كەمێك پێش ئیستای كەشتی ئاسمانی ئیسرائیلی "بریشیت" بڵاودەكاتەوە لەكاتی پرۆسەی نیشتنەوە لەسەر مانگ .

هەر لەو چوارچێوەیەدا بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیری ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر گوتوویەتی " نیشتنەوە لەسەر مانگ هەنگاوێكی گرنگە بۆ مرۆڤایەتی و هەنگاوێكی زۆر مەزنیشە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل ".

لەدرێژەیدا ناتانیاهۆ وتوویەتی "ئێمە چوارەم دەولەتین لە جیهاندا كە ئەو هەنگاوە هەڵدەهێنین ، ئێمە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانمان ئازایەتی و خەیاڵ و بەردەوامی و پابەندیمان هەیە ، ئەوە بەڵگەی زانستەكەمان كە بەدەستمان هێناوە و لەداهاتووش بەدەستی دەهێنین ، ئەمرۆ ئیسرائیل لەسەر نەخشەی مانگ دەبینرێت .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی







ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved