زانیاری لەبارەی پێكانەكەی هاری كین

وەرزش

12/04/2019‌ 765 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی تۆتنهام زانیاری لەبارەی پێكانەكەی هاری كینی ئینگلیزی ‌و یاریزانی یانەكەی بڵاوكردەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی یانە ئینگلیزییەكە پێكانەكەی هاری كین لەپاشنەی پێی چەپیدایە، كە وادەی دووركەوتنەوەكەی ئەو یاریزانەی رانەگەیاندووە.

هەر بەپێی یانەكە، لەم چەند رۆژەی داهاتوو، پشكنینی زیاتر بۆ ئەو یاریزانە دەكرێت‌و وردەكاری زیاتر لەو بارەوە دەخرێتەڕوو.

هاری كین لەیاری یانەی تۆتنهام ‌و مان سیتی لەخولی یانە پاڵەوانەكان تووشی پێكان بوو، كە رەنگە ئەمساڵ نەتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاكان.

هـ ـ ح