یاریزانانی بەرشەلۆنە كریزمان رەتدەكەنەوە

وەرزش

12/04/2019‌ 806 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا، ئاشكرایانكرد، كە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە، كڕینی ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدیان لەلایەن یانەكەیان رەتكردووەتەوە.

پێگەی "Sport.es" بڵاویكردووەتەوە، یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە دەستەی ئیداری یانەكەیان ئاگاداركردووەتەوە، كە نابێت ئەو یاریزانە فەرەنسییە بكڕن.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە پێیانوایە، ئەو یاریزانە تەمەنی زۆرەو لەداهاتوو سوودی بۆ یانەكەیان نابێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەنتوان كریزمان بكرێت، كە ئەو یاریزانە تا ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید هەیەو بەهای شكاندنی گرێبەستەكەشی 120 ملیۆن دۆلارە.

هـ ـ ح