هـۆكـاری بـەشـێـك لـە كـەمـخـەوی مـرۆڤـەكـان بـۆمـاوەیـیـە

تەندروستی

12/04/2019‌ 853 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەكان پیشاندەری ئەوەن، پێدەچێت هۆكاری هەندێك كەمخەوی كەسەكان لە بۆماوەییەوە بێت.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی لێكۆڵەرانی نەخۆشخانەی گشتی ماساچۆسێت (Massachusetts) و زانكۆی ئێكسێتێر  Exter، پەیوەندی نێوان 47 هۆكاری بۆماوەیی كەمخەوی زانراوە.

لێكۆڵەران لەلێكۆڵینەوەكەیاندا جینی ناسراو بە (PDE11A)  ناسیوەتەوە و بەو ئەنجامە گەیشتن، كە جۆرە شێوازێكی ئەو جینە نەتەنیا لەماوەی درێژخایەنی خەوی كەسێك، بەڵك‌و لە چۆنییەتی خەوی كەسەكەش كاریگەری دەكات.

سامۆئێل جۆنز، سەرپەرەشتیاری تیمی لێكۆڵینەوەكە لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەو لێكۆڵینەوە ئەوە دەردەخات، جۆر و چەشنی بۆماوەیی كەسەكان كاریگەری لەسەر خەوی كەسەكان دەكات‌و ڕوانگەی نوێی مولوكولی خەو لە تاكەكاندا دەردەخات.

جۆنز،  لە بەردەوامیشدا دەشڵێت: هەندێكجاریش گۆڕانی چۆنییەتی خەوی كەسەكان لە كەم وزیادبوون و كاتی خەوی ئەواندا،  پەیوەندی بەهەندێك نەخۆشی وەكوو شەكرەو  كەموكورتییە دەرونییەكانەوە هەیە. 

هەروەها لێكۆڵەران لەم لێكۆڵینەوەیاندا بە لێكدانەوەی ئامارەكانی پەیوەست بە 85,670بەشداربوو، تێگەیشتن، خەوی كەسەكان پەیوەست بە بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین(Serotonin)ی كەسەكانەوەیە. كە سیرۆتۆنین-ش دەورێكی گرنگی لە خەوی كەسەكاندا دەبینێت و لەخەوی ئاسوودە و هێمنانەی كەسەكاندا یارمەتیدەر دەبێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر

بەپەلە