پاپا لەپێناو ئاشتیدا پێی سەركردەكانی سودانی باشور ماچ دەكات

sharpress.net

1054 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/04/2019‌

شارپرێس:
پاپا فرانسیس، رابەری كاسۆلیكەكانی جیھان پێی رابەرانی سوودانی باشور ماچ دەكات و داوایان لێ دەكات ئاشتەوایی بچسپێنن.

رۆژی پێنجشەممە ۱۱ی نیسان، پاپا فرانسیس لەگەڵ سالڤا كییەر، سەرۆك كۆماری سودانی باشور و یاریدەدەرەكانی كە وابڕیارە لە چەند مانگی داهاتوو حكوومەتی نوێ پێكبهێنن كۆبوویەوە.


پاپای دوای ئەوەی بەشێوەیەكی نائاسایی دانەوییەوەو پێی رابەرانی سوودانی باشووری ماچ كرد و داوای لێكردن ئاشتی بچەسپێنن و لەناوخۆیدا رێكبكەون.


لە ساڵی ۲٠۱۳ جەنگی ناوخۆیی سوودانی باشووری گرتەوە كە بەسەدان كەس لەو وڵاتە كوژران و بە هەزارانی دیكەش برینداربوون، لەوكاتەدا سالڤا كییەر، سەرۆكی سوودانی باشوور ریك ماچاری، جێگری سەرۆكی بە تۆمەتی پیلان داڕشتن بۆ كودەتا تۆمەتبار كرد ئەوەش بووە هۆی قوربانییەكی زۆر لەو وڵاتەدا بكەوێتەوە.


س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved