بۆ یەکەمجار ئۆرکێسترای سیمفۆنی تۆرۆنتۆ مۆسیقای کوردی دەژەنێت

sharpress.net

1031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/04/2019‌

شارپرێس: ئامادەكردنی: ئاسۆ جەبار
  
ئۆركێسترای سیمفۆنی تۆرنتۆ یەكێكە لە ئۆركێسترا گەورەو شایستە ئەكادیمییەكانی جیهان لەئاستی ئۆركێسترا بە نێوبانگەكانی ئەمریكا و كەنەدا دایەو ساڵانە بەبەشداری چەندین موزیكدانەرو كۆمپۆزەرو موزیكژەنی بە توانای كەنەدی و جیهانی چالاكییە هونەرییە ئەكادیمیی و جیهانییە بەرزەكانی پێسكەشدەكات.

 لە درێژەی چالاكیە هونەریاكانی هونەرمەندی مۆسیقادانەر و پیانۆژەنی كورد نەورۆز تەنیا، ڕۆژی 27 ی ئەپریل لەسەر شانۆی Roy Thomson Hall سەمای كوردی ژمارە 1 ی نەورۆز تەنیا لە نێو كۆمەڵێك كاری جیهانی پێشكەشدەكرێت.

 لەم كۆنسێرتەدا ستایڵە جیاوازەكانی سەما لە جیهاندا پێشكەشدەكرێت. ئەم پڕۆژە هونەرییە پێشتر لە ئۆركێسترای بەناوبانگی سیمفۆنی نۆڤاسكۆشیا پێشكەشكرا و لە هەمان كۆنسێرتدا داواكرا بۆ جاری دووهەم پێشكەشبكرێتەوە.

لەو مۆسیقا دانەرانەی ناویان لەم كۆنسێرتە دەبینرێت Dvorak, Schostakovitch, Tchaikovsky و چەندین دانەری دیكە لەپاڵ ناوی نەورۆز تەنیای موزیكدانەری كورد دەبینیت.
نەورۆز تەنیا وەك تەنیا موزیكدانەرێكی ئەكادیمی كورد لەپاڵ ناوە دیارەكانی موزیكدانەراكاندا ریزبەندی چالاكییەكی ئاست بەرزی ئەكادیمی و جیهانی دەبێت.

 Daniel Bartholomew-Poyser كە مایسترۆی ئەم كۆنسێرتەیە؛ مایسترۆیەكی بە نێوبانگی جیهانی و كەنەدییە و شانازی بەبەشداریی كورد و موزیكدانەرێكی وەك نەورۆز تەنیاوە دەكات و دەڵێت: 
 "كارێكی گرنگە لە كەنەدا بەرهەمی هونەرمەندێكی كورد بژەنرێت بەمشیوە‌یە، ئێستا تەنیا بە نوسینی وشەی كورد و ئۆركێسترای تۆرۆنتۆ ڕاستەوخۆ لینكی ئەم كۆنسێرتە دەبینرێت. پێشتر لەم ئۆركێسترایە مۆسیقای ئۆركێسترالی كوردی پێشكەش نەكراوە."

بایەخ و گرنگی بەشداری كۆمپۆزەرو موزیكدانەرێكی كورد لە ئاوەها ئۆركێسترایەكی گەورەی جیهانیدا راماندەگرێت لەبەردەم بەرپسیارێتییەكی راستەقینەی ئەكادیمیدا؛ كورد خاوەنی چەندین ئەكادیمیست و هونەرمەند و پەیكەرساز و نوسەر و نیگاركێش و رۆمانوسی بە توانایە؛ بەشداریی و شاكارە هونەری و ئەدەبی و ئەكادیمییەكانی كورد لەدەرەوەو ناوەی كوردستان شایستەی ئاوێتەبوون و بەرجەستبوونن لە دنیای هاوچەرخدا.

 

ئەوەی شاكارییەكی موزیكی و رۆمانێكی گەورە و شاكارێكی هونەریی دەتوانێت لەدنیای مۆدێرندا بە داهێنان و جوانیی و ئەكادیمیبوونەوە كورد وەك كۆمەڵگەیەكی زیندوو بە جیهان بناسێنن هەرگیز سیاسەت و سیاسەتمەندارو ململانێكان ناتوانن ئەو هەنگاوە جیهانییە هەڵبهێن.
شایەنی وتنە نەورۆز دەرچوی زانكۆی ویلفریردە و چەندین خەڵاتی‌ لە كەنەدا و چەندین وڵاتی دیكە بەدەستهێناوە.

ساڵی 2019 بە نوێنەری كەنەدا هەڵبژیردرا لە نمایشی سەمای جیهانی. بە ڕەچەڵەك خەڵكی كوردستانە و ساڵانێكە لە كەنەدا دەژی، وەك بەڕێوبەری كارەكانی ئۆركێسترای شاری گوێڵف لە ئۆنتاریۆ كاری كردوە. هاوكات چەندین شاكاریی جیهانی و كوردی لە كوردستان و ئەوروپا و كەنەدادا پێشەكەش كردووە. 

كۆنسێرتەكە ڕۆژی 27 مانگی چوار پێشكەش دەكرێت. دەتوانرێت لە ڕێگای ئەم لینكانەوە تەواوی زانیاریەكان ببینرێت:


https://www.tso.ca/sites/default/files/fact_sheet_april_10_1.pdf   
https://www.youtube.com/user/Nawrozmusic  
https://www.tso.ca/concert/relaxed-performance-let%E2%80%99s-dance#performance-2291

س.هـ




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved