شارپرێس:
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لەبارەی بەردانەوەی ئاوی زیاتر لە بەنداوی دوكان.
حەمە تاهیر جەلال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە شارپرێسی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ هەینیەوە بەنداوی دوكان ئاوێكی زیاتریان بەرداوەتەوە كە ئاستەكەی بۆ هەزار مەتر سێجا لە چركەیەكدا زیاتكراوە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان داواشی لە هاوڵاتییانی نزیك رووباری دوكان كرد خۆیان بە دوور بگرن لە ڕۆخی زێكە كە بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاوەكەوە مەترسی دەبێت لەسەر شوێنە گەشتیاریەكان.
بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان بەتایبەت لەو ناوچانەی ئاوەكانیان دەڕژێنە بەنداوی دوكانەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەونەوەی بەخۆیەوە بینی كە دوای نزیكەی ساڵ سپیڵ وەی بنداوەكە سەرڕێژی كرد.
س.هـ