شارپرێس:
بە فەرمی چوار یاریزان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم قۆناخە بەربژێر كران..
هەریەكە لە هیۆنگ مین سۆن، هێرشبەری یانەی تۆتێنهام و رۆبێرتۆ فێرمینیۆی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول و جیرارد پیكێ بەرگریكاری بەرشلۆنەو فرینكی دی یۆنگ هێڵی ناوەندی یانەی ئایاكس ئەمستردام پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترینەكانی خولی هەشتی چامپۆنس لیگ.
هەریەك لەو یاریزانانە بەهۆی جوانترین یاری و تۆماركردنی جوانترین گۆڵ پاڵێوراون بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە.
ئەوەی چاوەڕوان نەكرابوونی ناوی هەریەكە لە میسی و رۆناڵدۆ لەو ناوی ئەو یاریزانانەدا نەبوو كە پاڵێوراون.
س.هـ