نەخۆشییەكی مەترسیدار لەئەنجامی بەكارهێنانی پەت بۆ پاكردنەوەی ددان

جیهان

13/04/2019‌ 3208 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی پەیمانگای سایلنت سبرینگ لە ماساچۆستس لە كالیفورنیا بەكارهێنانی پەت بۆ پاكردنەوەی ددان نەخۆشی مەترسیدار دروست دەكات.

هەر بەپێی توێژینەوەكە بەكارهێنانی پەت دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجەی غودەو نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات.

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، كە بەكارهێنانی پەت، دەبێتە هۆی زیادبوونی كۆڵیسترۆڵ لەجەستەو ئەوەش هۆكارە بۆ زۆربوونی چەند جۆرێك لە هۆڕمۆنەكان، كە ئەوانەش ئەو جۆرە شێرپەنجانە دروست دەكات.

توێژینەوەكە لەسەر 178 ژن ئەنجامدراوە، كە پەتی 18 كۆمپانیای جیاوازی بەرهەمهێنانیا بەكارهێناوە بۆ پاكردنەوەی ددانەكانیان‌و ئەو ئەنجامەی لێدەركەوتووە.

توێژینەوەكەی ئەو پەیمانگایە جەختیكردووەتەوە، كە بەكارهێنانی فڵچەو مەعجونی دەم‌و ددان، بەسە بۆ پاكردنەوەی ددانەكان.

هـ ـ ح