ئارەقكردنەوەی كاتی خەو نیشانەیە بۆ نەخۆشییەكی مەترسیدار

جیهان

13/04/2019‌ 7453 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی پزیشكانی بەریتانیا، ئارەقكردنەوەی كاتی خەو بەتایبەتی لەشەوان، هۆكارە بۆ دروستبوونی نەخۆشی شێرچەنجە.

گۆڤاری "Express" ئەنجامی توێژینەوەیەكی ناوەندی توێژینەوەی شێرپەنجە "Cancer Research UK" بڵاوكردووەتەوەو هەر بەپێی توێژینەوەش ئارەقكردنەوە هۆكارە بۆ دروستبوونی شێرپەنجەی خوێن.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، ئەو ئارەقكردنەوە هۆكارێكیشە بۆ شێرپەنجەی جگەرو تەنانەت نەخۆشی غودەو ئەژنۆ ئێشەو تەنانەت دروستبوونی وەرەمی گەورە لەجەستە.

پزیشكان نەگەیشوون بەو ئەنجامەی بۆچی ئارەقكردنەوە دەبێتە خۆی نەخۆشی شێرپەنجەو بڕیارە لەو بارەشەوە توێژینەوەكان بەردەوام بێت.

هـ ـ ح

بەپەلە