کارۆل سەماحە باس لەهۆکاری دووری لەکاری هونەری دەکات

sharpress.net

528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/04/2019‌

شارپرێس:
گۆرانیبێژی لوبنانی کارۆل سەماحە باسی لەوە کردووە کە ساڵی رابردوو بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕیوە ، هەر ئەوەش هۆکاری ئەوە بووە کە لەکاری هونەری دوور بووە .

کارۆل سەماحە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئاسمانی " سی بی سی ' ی میسری باسی لەوە کردووە کە نەخۆشکەوتنی وەلید موستەفای هاوسەری وایکردووە کە لەماوەی ساڵی رابردوودا لەکاری هونەری دوور بێت .

سەماحە لەو چاوپێکەوتنەدا گوتوویەتی کە بۆماوەی ساڵێک لە نەخۆشخانە لەگەڵ هاوسەرەکەم ماومەتەوە ، کە ئەو ساڵەشی بە زۆر سەخت وەسف کردووە .

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە سەرقاڵی بە نەخۆشی هاوسەرەکەم هیچ کاتی ئەوەی بۆ نەهێشتوومەتەوە کە بیر و هۆشم لای کاری هونەری بێت ، چونکە خۆی کاری هونەری پێویستی بە بیرجەمی( ترکیز)  و ئاسوودەیی دەروونی هەیە .

سەبارەت بە وەرگرتنی رەگەزنامەی میسری سەماحە باسی لەوە کرد کە ئەو شانازی بەو هەنگاوەوە دەکات لەو بارەیەوە گوتی " خێزانەکەم ، کچەکەم ، هاوسەرەکەم میسرین ، بۆیە پیویستە منیش رەگەزنامەی میسری وەربگرم ، لەبەر ئەوەش یەکەم وڵات بوو باوەشی بۆ کردمەوە و تێیدا بەرهەمی هونەری جوانم پیشکەش کردوون ".

وەرگێڕان: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved