یاریكردنی میسی لەیاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان یەكلابووەتەوە

وەرزش

13/04/2019‌ 556 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، لەراهێنانی یانەكەی ئامادەنەبوو، ئەوەش بەهۆی ئەو بەركەوتنەی لەیاری یانەی بەرشەلۆنە لەبەرانبەر مانچستەر یونایتید تووشی هات.

بەپێی پێگەی "ماچ.رۆ"، پشكینینە پزیشكییەكان دەریان خستووە، پێكانەكەی میسی قورس نییە، بەڵام پێویستی بەپشووە.

هەر بەپێی پێگەكە، لەگەڵ ئەوەی میسی بەشداری راهێنانەكانی نەكردووە، بەڵام لەسێ‌ شەممەی داهاتوو بەشداری یاری یانەی مانچستەرو بەرشەلۆنە دەكات.

بەرشەلۆنەو مانچستەر شەوی چوار شەممەی رابردوو رووبەڕووی یەك بوونەوە، كە لەو یارییەدا یاریزانێك خۆی كێشا بەمیسیداو لوتی برینداركرد، بەو هۆیەشەوە خوێنێكی زۆری لێرۆشتووە.

هـ ـ ح