لەگەڵ دەنگۆی زیندانیكردنی.. سەماكارێك تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت

sharpress.net

1003 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/04/2019‌

شارپرێس:
دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، كە سەماكار جەوهەرە بۆ ماوەی ساڵێك زیندانیكردن سزا دراوە ، بەڵام ئەو ئەوەی رەتكردەوە .

بەگوێرەی رۆژنامەی " ئەلوەتەن"ی میسری ، جەوهەرە بێزاری خۆی لەو قسە و قسەڵۆكانە دەربڕیوە، كە باس لە زیندانیكردنی دەكەن و رایگەیاندووە ئەو قسانە دوورن لەراستییەوە .

ئەو سەماكارە هۆكاری بەشداری نەكردنی لەهیچ ئاهەنگێكدا بۆ ئەوە گێراوەتەوە، كە ماوەیەكە تووشی جەڵتەی دڵ بووە ، ئەوەش وایلێكردووە توانای جووڵە و قسەكردنی وەك پێویست نەمێنێت ، بۆ ئەمەش چالاكییە هونەرییەكانی راگرتووە.

بەگوێرەی پێگەی "ئاڕ تی " روسی ، جەوهەرە لەلایەن دادگای میسرییەوە بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی "بەدڕەوشتی" بۆ ماوەی ساڵێك زیندانیكردن سزا دراوە .

لە شوباتی ٢٠١٨ هێزەكانی پۆلیس بەهۆی لەبەركردنی جلوبەرگی نەشیاوی سەما ، جەوهەرەیان دەستگیر كرد .

دوای ئەوە سەماكەری روسی جەوهەرە رەوانەی داواكاری گشتی كرا و دواتر سزای ساڵێك زیندانیكردنی لەدژ دەرچوو.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved