میسی دووردەخرێتەوە

وەرزش

13/04/2019‌ 733 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی دوورخستەوە.

ئارنستۆ ڤاڵڤێردی بۆ ئەوەی پشوو بەمیسی بدات، بۆ یاری بەرانبەر هۆیسكا لەهەفتەی 32ی خولی ئیسپانی میسی دوورخستووەتەوە.

میسی لەیاری هەفتەی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەكان، لەنێوان بەرشەلۆنەو مانچستەر یونایتید، تووشی بەركەوتن بوو، بەو هۆیەشەوە لووتی برینداربوو.

بەرشەلۆنە ئێستا 73 خاڵی هەیەو سەروو ریزبەندی خولی ئیسپانی گرتووەو ئەو یارییەش بۆ یانەكە زۆر گرنگ نییە، بۆیە ڤاڵڤێردی پشووی بەچەند یاریزانێكی داوە.

هـ ـ ح