ئەمریكا بودجەی پێشمەرگەو شەرڤانانی یەپەگە كەمدەكاتەوە

کوردستان

13/04/2019‌ 1021 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەیاسای بودجەی گشتی وەزارەتەكە بۆ ساڵی 2020 بودجەی هێزەكانی پێشمەرگە لەهەرێم‌و شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە كەمكردووەتەوە.

بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، بۆ ساڵی 2020 بودجەی پێشمەرگە بۆ نیوە كەمكراوەتەوەو رێژەی 20%ی بودجەی شەرڤانانی یەپەگەش كەمكراوەتەوە.

ئەمریكا بۆ شەڕی داعش لەسوریا 126 ملیۆن دۆلاری بۆ شەرڤانان خەرج دەكرد، بۆ پێشمەرگەش 164 ملیۆن دۆلاری خەرج دەكرد، كە ئێستا ئەوەی پێشمەرگەی كردووە بە95 ملیۆن دۆلار.

ئەمریكا لەساڵی 2014وە دەستی بەهاوكاری ماددی ‌و سەربازی بۆ پێشمەرگەو شەرڤانان كردووە، ئەوەش بۆ شەڕی داعش لەناوچەكە.

هـ ـ ح