میدیای پارتی: یەكەی 70 و 80ی پێشمەرگە نامێنن

کوردستان

13/04/2019‌ 7685 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیای فەرمی پارتی دیموكرات بڵاویكردەوە، كە لە پڕۆژەی چاكسازیدا پێنج خاڵ جێبەجێكراون و ١٣خاڵی دیكەش لە جێبەجێكردندان، كە بەپێی رۆژەكە ھێزی پێشمەرگە دەكرێتە ھێزێكی نیشتمانی بە سیستەمی نێودەوڵەتی دەبێتە یەك ھێزی یەكگرتووی كوردستان.

میدیاكە لەو بارەوە لەزاری لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد پشدەری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، لە پڕۆژە ٣٥ خاڵییەكەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ٥ خاڵیان بە تەواوی جێبەجێكراون و ١٣ خاڵی دیكەش لە جێبەجێكردندان، كە ھەشتیان نزیكە تەواو ببن‌و پێنجەكەی دیكەش نیوەی زیاتر تەواو بوون، بۆیە ھەنگاوی گرنگ بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە نراوە.

لیوا بەكر راشیگەیاند، ئەو خاڵانەی لە پڕۆژەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگەدا جێبەجێكراون، ھەموو بوارەكانی وەزارەت لە دەگرێت، كە ھەوڵدەدرێت ھێزی پێشمەرگە بكرێتە ھێزێكی نیشتمانی لەسەر سیستەمی ھێزی نێودەوڵەتی و كاری باش بۆ ئەمەش كراوە، ئەگەر حكومەتیش پێك ھات ئەو ھێزە دروست دەكرێت و راستەوخۆش یەكەی ٧٠ و٨٠ نامێنن و ھەموویان یەك دەخرێن، چونكە سیستەمێكی زۆر باش و رێكخراوە.

هەروەها بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، كاری بەردەوام لە پڕۆژەكەدا دەكرێت و بەردەوامیش دەبێت تاوەكو تەواوی خاڵەكان جێبەجێ دەكرێن.

هـ ـ ح

بەپەلە