لەرووداوێكی سەیری هاتووچۆ چوار كەس لەكەركوك گیانیان لەدەستدا

کوردستان

13/04/2019‌ 1506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، لەئەنجامی پێكدادانی چەند ئۆتۆمبیلێك لەكەركوك چوار كەس گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، رووداوەكە رووداوێكی سەیر بووە، كە حەوت ئۆتۆمبیلی جیاواز پێكیانداوەو گیان لەدەستدانی ئەو چوار كەسەی لێكەوتووەتەوەو چەند كەسێكیش برینداربوون.

ئەو رووداوە ئەمڕۆ شەممە لەناوچەی "الاسری والمفقودین" لەكەركوك روویداوە، كە خێرایی ئۆتۆمبیلەكان هۆكاری رووداوەكە بووە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، تەرمی چوار كەسەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری كراون‌و بریندارەكانیش دوای رووداوەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

هـ ـ ح