شارپرێس:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه له‌سه‌ر بابه‌تی وه‌ك وزه‌ی پاك و پاراستنی ژینگه و فراوانكردنی زیاتری كولتووری پێكه‌وه‌ژیان كار بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئان هیدالگۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس و رایگه‌یاند، "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه له‌سه‌ر بابه‌تی وه‌ك وزه‌ی پاك و پاراستنی ژینگه و فراوانكردنی زیاتری كولتووری پێكه‌وه‌ژیان كار بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌رێمی كوردستان شانازی به كولتووری پێكه‌وه‌ژیان، ئاشتی، یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی ده‌كات و خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م كولتووره ده‌پارێزن".
هاوكات ئان هیدالگۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس باسی له به‌رنامه‌ی سه‌ركادانه‌كه‌ی كرد، كه ده‌خوازن په‌یوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت و له بواره‌كانی وزه‌ی پاك، كولتوور، گواستنه‌وه و گه‌یاندن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ستایشی ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای كرد،كه دوای ڕووداو و كێشه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له ڕووی سیاسییه‌وه پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ده‌رگا سیاسییه‌كانی به‌ڕووی هه‌رێمدا كرده‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ.
ه.م