شارپرێس:
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئەمڕۆ کوێستانەکانی ناوچەی سیدەکان-ی سنووری برادۆستیان بۆردومان کرد.
ئاژانسی ھەواڵی فوراتی نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای کوێستانەکانی پیربرایم و پوونگستا و سەرشیوی بۆردومان کردووە.
بهپێی وتهی هاوڵاتیهك بۆ ئاژانسهكه، "سوپای تورکیا بەنیازە بە فرێنی فڕۆکەی جەنگی و بۆردومانی کوێستانەکان وا لە گەلی ناوچەکە بکات کە ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن، بەڵام سەرەڕای ئەو هەڕەشانە گەلی هەرێمەکە بە بێ ترس وگوێدان بەو هەڕەشانەوە گوندەکانی خۆیان چۆڵ نەکردووە و ژیانی ئاسایی خۆیان دەکەن".
ه.م