به‌ڤیدیۆ؛ عزه‌ت دوری ده‌ركه‌وته‌وه‌
داوای لێبوردن له‌ ئه‌میری كوه‌یت ده‌كات

sharpress.net

7245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/04/2019‌

شارپرێس:
عزه‌ت دوری، دووه‌م كه‌سایه‌تی رژێمی پێشووی به‌عسی رووخاو له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێته‌ و داوای لێبوردن له‌ ئه‌میری كوه‌یت ده‌كات و ده‌ڵێت، داگیركردنی ئه‌و وڵاته‌ "هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی" بوو.

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، عزه‌ت دوری، دووه‌م كه‌سایه‌تی رژێمی پێشووی به‌عسی رووخاو رایده‌گه‌یه‌نێت، "داگیركردنی كوه‌یت هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی بوو، هیچ كاتێكیش كوه‌یت به‌شێك نه‌بووه‌ له‌ عێراق، به‌ڵكو عێراق و كوه‌یت دوو وڵاتی نیشتمانی عه‌ره‌بی بوون".

 عزه‌ت دوری-یه‌ له‌ساڵی 2012 ه‌وه‌ كه‌ به‌كه‌سایه‌تی دووه‌می رژێمی به‌عسی رووخاو داده‌نرێت، دوریی بە شێخ سەباح ئەحمەد ئال سەباح دەڵێت، "هیچ کات کوەیت بەشێک نەبوە لە عێراق و ئەوەی کراوە هەڵەیەکی گەورەی نا ئەخلاقی بوە و پێچەوانەی بیروباوەڕی حیزبی بەعس بوە".

عزه‌ت دوری، له‌ دایكبووی ساڵی 1942ه‌ جێگری سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له‌ سێداره‌دراو بووه‌ له‌ پۆسته‌ حزبییه‌كه‌یدا.
ه.م






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved