شارپرێس:
سەرۆک کۆمارى پێشووى تورکیا رەخنەى توند لە حکومەت و دەستەى هەڵبژاردنەکانى تورکیا دەگرێت بەهۆى رادەستنەکردنى بەڵگەنامەى سەرکەوتنى کاندیدە سەرکەتووەکانى شارەوانییەکانى باکورى کوردستان بە هەدەپە.
عه‌بدوڵڵا گول، سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا لە نوسینێکدا لە پێگەى خۆى بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندو، رازینەبوون بە ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و دۆزینه‌وه‌ی پاساو بۆ گۆڕینی ئه‌نجامه‌كان، دیموكراسییه‌تی توركیا ده‌خاته ژێر پرسیارەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، به‌مدواییه بینەری ئه‌وه بوون ره‌خنه دەگیرێت و كێشه بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن دروستدەکرێت. گومان له‌وه‌دانییه، ئه‌مجۆره ره‌فتارانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا كاریگه‌ری نه‌رێنی لەسەر شكۆی توركیا ده‌بێت.
لەبارەى پێنەدانى بەڵگەنامەى دەستبەکاربوونى کاندیدەکانى هەدەپە گول دەڵێت، ئه‌وه‌ی پاكانه بۆ پرۆفایلی به‌ربژێره‌كان كرا و مۆڵه‌تیان پێدرا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، دواتر كه به‌ربژێره‌كان هه‌ڵبژێردران، ئیدی هیچ پاساوێك ره‌وایی نابێت به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان پێنه‌درێت و رێگریبكرێت له وه‌رگرتنی پۆسته‌كانیان. رێگەگرتن لە وەرگرتنی پۆستەکانیان كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌بێت و مایه‌ی قبوڵكردن نییه".
دەستەى هەڵبژاردنەکانى تورکیا ئامادە نیە بەڵگەنامەى دەستبەکاربوون بداتە ژمارەیەک لە سەرۆک شارەوانییەکانى هەدەپە، ئەوەش نیگەرانى هەدەپەى لێکەوتووەتەوەو بەدەستى ئەردۆغانى دەزانێت
س.هـ