عادل عەبدولمەهدی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخى ئەمنى و خزمەتگوزارى سەردانی کەرکوک دەکات

عیراق

13/04/2019‌ 1053 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شاری کەرکوک بکات و لەدۆخی ئەو شارە بکۆڵێتەوە.


میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەم هەفتەیە عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی شاری كه‌ركوك بكات بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئەمنی و کێشەو خزمەتگوزارییەکانی شارەکە.


ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر هەیە سەرۆک وەزیران سبەی یەک شەممە سەردانی کەرکوک بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و بەرێوبەری فەرمانگەکانی شارەکە کۆبێتەوە.

ماوەیەکە بەشێک لەپێکهاتەکانی کەرکوک بەتایبەت کوردو تورکمان داوای ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری کەرکوک دەکەن و داوایان لە حکومەتی عێراق کردوە هێزە ئەمنییەکان لە شارەکە بچنە دەرەوە.
س.هـ