ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە گەرمیان کۆدەبێتەوە

کوردستان

13/04/2019‌ 949 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەساڵیادی شاڵاوی ئەنفالدا بڕیارە کۆبوونەوەى ئەنجومەنەکە لە گەرمیان ئەنجام بدات.

برڕیارە سبەی یەک شەممە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى كاتژمێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ لە گەرمیان کۆبوونەوەى نائاسایی خۆى بکات ئەوەش بەپێى نوسراوێکى سەرۆکایەتى ئەنجومەن کە ئاراستەى ئەندامەکانى کردوە.

 

ئەنجومەنەکە لەنوسراوەكەدا ئاماژەى بەوەکردوە، كۆبونەوەكە نائاساییە‌و چەند تەوەرێك لەخۆدەگرێت كە ئەوانیش میوانداریكردنی بەرپرسانی ئیداریی‌و هونەریی سنورى ئیدارەى گەرمیان و بڕیاردان لەسەر پێداویستییەكانی سنورەکە هەروەها لەگەڵ بڕیاردان لەسەر پێشنیاری تەواوكردن‌و چاككردنی رێگای سەرەكیی نێوان كەلار‌و سلێمانی.

ئەو کۆبوونەوەیە لەساڵیادى شاڵاوى ئەنفالە کە ئەو شاڵاوە دڕندانەیە لە سەرەتاى ساڵى ١٩٨٨ لەگەرمیانەوە دەستپیێکردو بەشەش قۆناغ ئەنجامدرا، لە ئەنجامیشدا زیاتر لە ١٨٢ هەزار کەس ئەنفالکران.

س.هـ