بەرشەلۆنە بەبێ ئەستێرەکانى یەکسان بوو

وەرزش

13/04/2019‌ 864 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لەگەڵ هوێسکا بە بێ گۆڵ یەکسان بوو.


ئەمشەو لەخولی تۆپی پێی ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە لەدەرەوەى یاریگای خۆی بوە میوانی یانەى هوێسکا و پشوی بە بەشێکی زۆر لە ئەستێرەکانی یانەکەى دا کە دیارترینیان میسی و سوارێز و پیکێ و بۆسکێچ و راکیتیچ و سیرجی رۆبێرتۆ بون.

 

یارییەکە بەبێ گۆڵ بۆ هەردوو کۆتایی هات بەو ئەنجامەش بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بۆ 74 خاڵ بەرزکردەوە.

 

بەرشەلۆنە پێویستی بە تەنیا نۆ خاڵ هەیە بۆ ئەوەى نازناوى خولى ئیسپانى مسۆگەربکات.

س.هـ