یۆڤانتۆس بەدوو گۆڵى سپال دۆڕا

وەرزش

13/04/2019‌ 1061 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەخولی تۆپی پێی ئیتاڵیا یانەى یۆڤانتۆس بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە سپال دۆڕا.

لە میانی یارییەکانی هەفتەى 32ی خولی ئیتالیا یانەى یۆڤانتۆس لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بوە میوانی یانەى سپال و ئەلیگرى راهێنەر بە یاریزانە یەدەگەکانیەوە یارى دەکرد.

 

 مویس کین یەکەم گۆڵى یاریەکەى تۆمارکرد، بەڵام یانەى سپال توانی بە دوو گۆڵ وەڵام بداتەوەو یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەسودی سپال کۆتایی هات

س.هـ