ریاڵ مەدرید هەوڵی كڕینی یاریزانێكی پێشووی بەرشەلۆنە دەدات

وەرزش

14/04/2019‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "El Mundo Deportivo"ی ئیسپانی ئاشكرایكرد، یانەی ریاڵ مەدرید، كەوتووەتە كێبڕكێی كڕینی یاریزانی لاو تاكیفوسا كوبۆی ژاپۆنی، كە پێشتر یاری بۆ بەرشەلۆنە كردووەو ئێستا لەیانەی تۆكیۆی ژاپۆنییە.

كوبۆ جەرچووی ئەكادیمای لامسیای بەرشەلۆنە دەرچووەو تەمەنی نەگەیشتووەتە بیست ساڵ، كە ئێستا ئاستێكی بەرز لەیارییەكان پێشكەش دەكات.

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەوە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە لاوە بكرێت‌و بیكاتە یاریزانی تیپی یەكەمی یانەكەی.

هـ ـ ح