یۆڤانتۆس بۆ دەستخستنی شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ ئامادەیە دیبالا لەدەست بدات

وەرزش

14/04/2019‌ 676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆس پلانی هەیە، هاوینی داهاتوو تواناكانی یاریزانی لاوی پرتوگالی جواو فیلیكس دەستبخات، كە بەشوێنگرەوەی رۆناڵدۆ ناو دەبێت‌و یاری بۆ یانەی بەنفیكا دەكات.

پێگەی "Tuttosport" ئیتالی بڵاویكردەوە، كە یانەی یۆڤانتۆس بۆ دەستخستنی ئەو یاریزانە ئامادەیە پاولۆ دیبای ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی بداتە یانەی بەنفیكای پرتوگالی.

ئەمە لەكاتێكدایە، یانەكانی بایەرن میونیخ‌و ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە كێبڕكێی كڕینی ئەو یاریزانە پرتوگالییە دەكەن.

فیلیكس تەمەنی تەنیا 19 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەكان هەوڵی كڕینی دەدەن.

هـ ـ ح