ڤیدیۆ.. تایبەتمەندییەكەی مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ هاوشێوەی نییە

sharpress.net

709 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/04/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای "سامسۆنگ"ی كۆریای باشوور نمایشی بە مۆبایلی "Galaxy A80" كرد، كە تایبەتمەندییەكی هەیە، لەهیچ مۆبایلێكی تری زیرەكی جیهان نییە.

مۆبایلەكە خاوەنی كامێرایەكی سێ‌ عەدەسەییە، كە توانای وێنەگرتنی 48 میگاپێكسلەو بەشێوەیەكی سەیر توانای جوڵەكردنی بەڕووی پێشەوەو پشتەوەی مۆبایلەكە هەیە.

كامێراكە وا جێگریكراوە، كە لەپشتەوە وێنە بگرێت‌و هاوكات بەجوڵەكەی روو بكاتە بەشی پێشەوەی مۆبایلەكە بۆ گرتنی وێنەی سێلفی، وەك لەم ڤیدیۆیە دەبینرێت.

شاشەی مۆبایلەكە لەجۆری "AMOLED"ی گەورەیەو قەبارەكەی 6.7 بۆسەو سیستەمی "Qualcomm Snapdragon 730" و رامەكەی 6 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 128 كێگابایتەو توانای باترییەكەی 3700 میللی ئەمپێرە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved