ئەو هونەرمەندەی رۆڵی شازادە "دیانا" لەفیلمی "The Crown" دەگێڕێت

sharpress.net

408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/04/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای "Netflix" ئەو هونەرمەندی ئاشكراكرد، كە رۆڵی شازادە دیانا لەبەشی چوارەمی فیلمی "The Crown" زنجیرەیی دەگێڕێت.

كۆمپانیاكە رۆڵی شازادە دیانای بەریتانیا دەدات بەهونەرمەندی لاو ئیما كۆرین، كە هاوشێوەیەكی زۆر لەنێوان ئەو دوانە هەیە.

كۆمپانیاكە ماوەی شەش وەرزە پلان دادەنێت بۆ بەرهەمهێنانی 10 زنجیرەی تر لەو فیلمە، كە باس لەژیانی شازادە دیانا دەكات.

كۆرین پێشوازی لەدیاریكردنەكەی كردووەو رایگەیاندووە، ئەوەش شانازییەكی گەورەیە بۆ ئەو بۆ گێڕانی ئەو رۆڵە دەستنیشانكراوە.

كۆمپانیای "Netflix" بەشی یەكەمی فیلمی "The Crown"، لە نۆڤەمبەری 2016 نمایشكرد، كە پێشوازییەكی زۆری لێكرا.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved