درۆی كردووە.. سەربازێكی ئەمریكی 35 ساڵ خۆی بەنابینا ناساندووە

sharpress.net

1170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/04/2019‌

شارپرێس:
"وتی من كوێرم"، ئەمەش پێش 35 ساڵ لەمەوبەر بوو، بەڵام پێویست بوو ببینێت، كە لە ئایندەدا چی روودەدات، واتە ئەم رۆژانەی حوكم درا، ئەمەش بە گوێرەی ئەوەی رۆژنامەی نیویورك دیلی نیوزی ئەمەریكی باسی بڵاویكردووەتەوە، 

ئەوە چیرۆكی سەربازێكی ئەمریكییە، كە ئێستا ئەو سەربازە ئەمەریكییە خانەنشینكراوە ناوی (مایك رودولفو بلیا) چاوەڕوانی جێبەجێكردنی سزای زیندانی كردن دەكات بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو، پاش ئەوەی دەركەوت ئەو ماوەیە ناوبراو كوێر نەبووەو قەرەبووی حكومەتی لە وەزارەتی كاروباری جەنگاوەرە‌ دێرینەكان وەرگرتووە، كاتێ توشی لاوازی بینین بووە، بڕی ئەو پارەیەشی وەری گرتوە دەگاتە 1.3 ملیۆن دۆلار.

چوارشەممەی رابردوو دادگا فەرمانی دەركرد بەگەڕانەوەی سەرجەم ئەو پارانەی لە وەزارەت وەریگرتووە، سەرەرای ئەوەش بكەوێتە ژێر چاودێرییەوە بۆ ماوەی 3 ساڵ لە دوای ئازاد كردنی.

لەو بارەیەوە، دەسەڵاتدارە پەیوەستدارەكان رایانگەیاندووە، ناوبراو كێشەیەكی سنوورداری لەبینیندا هەبووە بەهۆی برینداربوونی تۆڕی چاوی لە ساڵی 1969، پاشان قەرەبووەكانی لە حكومەت وەرگرتووە. 

پاش تێپەڕبوونی 14 ساڵ، بلیا وەزارەتی كاروباری جەنگاوەرە دێرینەكانی ئاگاداركردەوە بەتەواوەتی چاوی لەدەستداوە، لەو كاتەوە وەزارەت قەرەبووی تەواوەتی بۆ خەرج كردووە، لەگەڵ ئەوەی دەبوو تەنیا رێژەی 10% ی قەرەبووەكان وەربگرێت.

پارێزەری داواكار لەو وەزارەتە وتی : رەنگە دادوەری كوێر بێت، بەڵام بەرێز بلیا كوێر نییە، لەبەر ئەوە بە ساڵێك زیندانی دەكرێت بۆ ئەوەی بیر بكاتەوە لە هەڵسوكەوتەكانی ئایندە بە شێوەیەكی باشتر ببینێ.

كاتێك وەزارەت بڕوای وابوو ناوبراو كوێرە، بلیا پشكنینەكانی لەنۆرینگە دەرەكییەكان دەكرد.. ئەوەش دەركەوتووە بەدەست كەم بینینەوە دەناڵێنێ بە ڕێژەی 20 لەسەر 30 لە یەكێك لەچاوەكانیدا، بەڵام چاوەكەی تری 20 لەسەر 40 بووە.

ئەمەش دەری دەخات بە راستی كەم بینینی هەبووە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئاستی كوێر بوون، دیارە چیرۆكەكە تەنیا ئەمە نییە، بەڵكو مۆڵەتی شۆفێریشی وەرگرتووە و ئۆتومبیەلەكەی بەشێوەیەكی ڕیكوپێك لە ناوچەكەی خۆیدا لێخوڕیوە.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
سەرچاوە: سكای نیوز






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved