ئابرووچوونی شاهانەیی.. شازادە ویلیام خیانەت لەكەیت میدڵتۆن دەكات

sharpress.net

4605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/04/2019‌

شارپرێس:
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن، كە هاوسەرگیری نێوان شازادە ویلیام شازادەی جێنشینی بەریتانیا و هاوسەرەكەی كەیت میدڵتۆن بەهۆی خیانەتی شازادە ویلیامەوە كێشەی بۆ درووست بووە.

بەگوێرەی هەندێك راپۆرتی ئەمەریكی هاوسەرگیری كەیت میدڵتۆن‌و شازادە ویلیام بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت ، ئەوەش دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، شازادە ویلیام پەیوەندی نهێنی لەگەڵ یەكێك لەهاوڕێ كچەكانی هاوسەرەكەی كەیت میدڵتۆندا هەیە، كە ناوی رۆز هانبرییە.

رۆز هانبری كێیە؟
رۆز هانبری نمایشكاری پێشووی جلوبەرگ‌و هاوسەری دیڤید رۆكسافدج دەرهێنەری سینەماییەو لە كۆشكێكی نزیك ماڵی كەیت میدڵتۆن دەژی لەساندرینگهام ، لەگەڵ كەیت پەیوەندییەكی هاوڕێیەتی بەهێزیان هەیە ، ئەوە جگە لەوەی زوو زوو لەگەڵ كەیت میدلتۆن چاویان بەیەك دەكەوێت .

دوای جیابوونەوە چارەنووسی كەیت میدڵتۆن چی دەبێت؟
رۆژنامەی " ناشناڵ ئینكوایرەر" باس لەوە دەكات، كە یاریدەدەرەكانی بنەماڵەی پاشایەتی بەنهێنی خەریكی دانانی پلانی ئەوەن، كە ئەگەر بێت و ئەو دووانە بەشێوەیەكی كۆتایی لەسەر جیابوونەوە ڕێككەوتن ئەوە ستراتیژیەتێك دابنێن، كە چۆن كەیت میدڵتۆن لە خیزانی شاهانەیی بەرنە دەرەوە.

پاساوی ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، كە شازادە هاری پاشای داهاتووی بەریتانیا دەبێت ، بۆیە ئەوان دەبێت پارێزگاری لێبكەن .

رۆژنامەكە باسی لەوە كردووە ئەگەر بێت و كەیت لە ولیام جیاببێتەوە ، ئەوە لەخێزانی شاهانەیی دەچێتە دەرەوە ، بەڵام پارێزگاری لەنازناوی خۆی دەكات وەك دۆقی كامبیریج، ئەوە جگە لەوەی دەبێت ملیۆنان دۆلار قەرەبوو بكرێتەوە و خانوویەكی گەورەی بۆ خۆی و منداڵەكانی دابین بكرێت .

پەیوەندییە سۆزدارییەكە چۆنە ؟
رۆژنامەی " The Sun'ی بەریتانی باسی لەوە كردووە، كە ئەو كێشەیەی لەنێوان كەیت میدڵتۆن و رۆز هانبری درووست بووە بەهۆی ئەوەوە بووە، كە كەیت زانیاری هەبووە لەسەر پەیوەندی سۆزداری رۆز لەگەڵ هاوسەرەكەی .

بەگوێرەی رۆژنامەی " The Sun"  كێشە و ناكۆكی نێوان كەیت میدڵتۆن و رۆز هانبری چەند هەفتەیەكە دەركەوتووە ، بەڵام هیچ كەس نەیزانیوە هۆكارەكەی چییە ، تاوەكو چەند راپۆرتێك بڵاوكراوەتەوە، كە تێیدا باس لەوە كراوە كەیت هەستی بە پەیوەندی نهێنی نێوان هاوسەرەكەی و رۆز كردووە ، بەڵام ویلیام ویستوویەتی بڕوا بە هاوسەرەكەی بهێنێت ئەو زانیاریانەی لەناو رۆژنامەكاندا باس دەكرێن دوورن لەراستییەوە.

گۆڤاری  "كۆزمۆپۆلیتان" لەراپۆرتێكی چەند هەفتە پێشتر بڵاویكردەوە، كەیت میدڵتۆن داوای لە شازادە هاری برای شازادە ویلیام كردووە، كە رۆز هانبری لەو ناوچەیە دوور بخاتەوە ئەوان لێی دەژین ، لەبەر ئەوەی ئەو قبووڵی نییە رۆز لەو شوێنە بێت، كە خۆی لێیدەژی.

هەروەها رۆژنامەی " The Sun" باسی لەوە كردووە، كە هۆكاری ناكۆكی نێوان كەیت میدڵتۆن و ولیام بەهۆی ئەوەوە بووە كە كەیت بەو پەیوەندییەی زانیوە ، نەوەك هەندێ راپۆرتی رۆژنامەوانی باسیان لەوە كردووە، كە بەهۆی ناكۆكی نێوان كەیت و میگان ماركڵی هاوسەری ئەمیر هارییەوە بێت .

بەگوێرەی گۆڤاری "كۆزمۆپۆلیتان" ئەمیر هاری پێیوابووە، كە ئەو پەیوەندییەی نێوان ئەمیر ویلیام و رۆز هانبری شتێكی زۆر نەشیاو و ناداپەروەرانەیە ، ئەوەش خیانەتی باوكیان ئەمیر چارلیز  لەدایكیان شازادەی كۆچكردوو شازادە دیانا سبنسەری وەبیر دەهێنیتەوە .

لێدوانە فەرمییەكان چی دەڵێن؟ 
هەر سەبارەت بەو بابەتە كۆشكی كنسینگتۆن بیدەنگی شكاندو هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە ، كە باس لەوە دەكەن كە ئەمیر ویلیام خیانەتی لە هاوسەرەكەی كەیت میدڵتۆن كردبێت و لەو بارەیەوەش نیگەرانی قوڵی خۆی لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە دەربریوە .

وەك وەڵامدانەوەیەكیش بۆ ئەو دەنگۆیانە ڕیجارد كای پەیامنێری شاهانەیی بە رۆژنامەی :دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی رایگەیاندووە، هەموو ئەو قسانەی باس لە بوونی پەیوەندی لەنێوان ئەمیر ویلیام و رۆز هانبری دەكەن هەواڵی ناراستن هەردوولاش كار لەسەر ئەو دەكەن، كە ڕێوشوێنی یاسایی بگرنە بەر تاڕێ لە بڵاوبوونەوەی زانیاری پەیوەست بەو بابەتە بگرن.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved