لەژمارەكان دەزانێت.. ترامپ ئیفانكا بەشیاو بۆ سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی دەزانێت

sharpress.net

435 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/04/2019‌

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كە ئیفانكای كچی، زۆر باشە لەمامەڵەكردن لەگەڵ ژمارەكان، بۆیە شیاوە بۆ كاندیدكردنی بۆ سەرۆكایەتی بانكی نێودەوڵەتی.

دۆناڵد ترامپ راشیگەیاند، كە ئیفانكا جگە لەبواری ژمارەكان، لەدیبلۆماسیشدا زیرەكە، بۆیە دەكرێت ببێتە نوێنەری ئەمریكا لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان.

ئیفانكا تەمەنی 37 ساڵەو لەدوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ پۆستی سەرۆكی ئەمریكای وەرگرت، وەك راوێژكار لەكۆشكی سپی ئەمریكا كاردەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستادا هەردوو پۆستی سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی‌و نوێنەری ئەمریكا لەنەتەوەیەكگرتووەكان بەوەكالەت بەرێوەدەبرێن‌و رەنگە ئەو قسانە ئاماژەبن بۆ ئەوەی ترامپ كچەكەی كاندید بكات بۆ یەكێك لەو پۆستانە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved