شارپرێس:
دێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینیو راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، یان ئۆبلاكی یاریزانی یانەكەی بە باشترین گۆڵپارێزی جیهان دەزانێت.
سیمیۆنی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، یان ئۆبلاكی سلۆڤینی لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە باشترین گۆڵپارێزی جیهانە.
قسەكانی راهێنەرە ئەرجەنتینییەكە، دوای یاری ئەتلەتیكۆ مەدرید بەرانبەر خیتافی هات، كە یارییەكە لەهەفتەی 32ی خولی ئیسپانی بوو، یانە مەدریدییەكەش بەدوو گۆڵی بێ بەرانبەر براوە بوو.
لەبارەی داهاتوو ئەنتوان كریزمانی فەرەنسیو یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید سینیۆنی رایگەیاند، ئەو یاریزانی ئێمەیەو لەداهاتووش هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
هـ ـ ح